فیدڕاسیۆنی ئەوروپا لەسەر ڕاپۆرتە پزیشکییەکەی گۆڵپارێزی لیڤەرپول بڕیاری خۆی دا

یاریگا

ئەمرۆ فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ناسراو بە (یوفا) بڕیاری خۆی سەبارەت بە ڕاپۆرتە پزیشکییەکەی (لۆریس کاریۆس)ی گۆلپارێزی لیڤەرپول دەرکرد، کە تێیدا (سێرجیۆ ڕامۆس)ی بەرگریکاری ڕیاڵ مەدریدی بەهۆکاری لەقینی مێشکی وەسفکردوە.

لەم بارەیەوە، فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ڕایگەیاند کە ئەوان هیچ لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ڕاپۆرتە پزیشکییەکەی کاریۆس ناکەن، کە لە ئەمەریکا کۆمەڵێک پشکنینی ئەنجامداوە، بەگوێرەی فیدڕاسیۆنەکە ئەوان بۆ بڕیارەکانیان پشت بە هیچ ڕاپۆرتێکی پزیشکی نابەستن.

ئاشکرایە کە لە ڕاپۆرتە پزیشکییەکەی کاریۆس هاتوە کە بەهۆی لێدانەکەی ئانیشکی ڕامۆس لەسەرەتای گێمی دووەم گۆڵپارێزەکە تووشی لەقینی مێشک هاتوە و کاریگەری بەسەر چاوی و ڕێژەی بینین هەبووە، بۆیە تووشی دوو هەڵەی کوشندە هاتوە و لە ئاکامدا لیڤەرپول 3-1 بە ڕیال مەدرید دۆڕاوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر