نرخی پیانیچ دیاریکرا و بارسێلۆنا و ریال مەدریدش خۆیان یەکلا کردەوە

Miralem Pjanić

Miralem Pjanić

یاریگا
میرالیم پیانیچ، ناوەراستکاری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا بووەتە ئامانجی هەردوو جەمسەری ئیسپانیا، بەڵام نرخەکەی وایکردووە کە ئەم دوو یانەیە وازی لێ بهێنن.

رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی بیانکۆنێری بۆ فرۆشتنی ناوەراستکارەکەیان داوای 80 ملیۆن یۆرۆ دەکەن، بەڵام دوو یانەکەی ئیسپانیا ئەم نرخەیان بەلاوە زۆرە و وازیان لە یاریزانەکە هێناوە.

پیانیچ وەکو شوێن گرەوەی ئینیێستا هەوڵی بۆ دەدرا، بەڵام نرخە زۆرەکەی بەرپرسانی بارسای پەشیمان کردۆتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر