گواردیۆلا ستایشی زێدان دەکات

یاریگا

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ رۆژنامەیەکی ئیسپانی، پیپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری پێشووتری یانەی بارسێلۆنا ستایشی زێنەدین زێدانی ڕاهێنەری دەست لەکارکێشاوەی ڕیاڵ مەدریدی کرد.

گواردیۆلا لەم بارەیەوە لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە پێکچوونی ڕۆیشتنەکەی لە بارسێلۆنا لەگەڵ ڕۆیشتنی زێدان لەریاڵ بە رۆژنامەی(ماڕکا)ی گوت” ئێمە وەک ئەو 3 چامپیۆنزلیگمان نەبردەوە، منیش ناتوانم هۆکارەکانی ڕۆیشتنی زێدان هەڵسەنگێنم، بەڵام ئەوە دەڵێم کە زۆربەی کات ڕاهێنەران لەسەر خراپی ئەنجامەکانیان لە کار لادەدرێن، کەچی ئەوەی زێدان کردی کارێکی نا ئاسایی بوو”، دواتر بە پێکەنینەوە لەسەر پێکچوونی لەگەڵ زیزۆ گوتی ” ئێمە تەنها لە ڕووی قژەوە لەیەک دەچین، لە ڕاستیدا من زۆر پێی سەرسامم و بەتایبەتی کاتێک یاریزان بووم، ئەوم بە نموونەی باڵای خۆم دەزانی بەڵام شێوازی وازهێنانی زیاتر لە ئێنریکی دەچێت، ئەویش کاتێک وازی هێنا کە چەندین نازناوی بۆ بارسێلۆنا بەدەستهێنا”.

لەکۆتایی قسەکانی گواردیۆلا بۆ ڕۆژنامەکە باسی هێرشەکەی (یایا تۆرێ)ی بۆ سەر خۆی کرد و گوتی هیچ کۆمێنتێکم بۆ قسە و توانجەکانی تۆرێ نییە، هیچ شتێکی ئەوتۆ نییە تا باسی لێوە بکەم”.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر