راهێنەرێکی دیکەش ریال مەدریدی رەتکردەوە

Jorge Jesus

Jorge Jesus

یاریگا
خۆرخێ خێسۆس، راهێنەری پۆرتوگالی کە یەکێک بۆ لە پاڵێوراوانی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید، بووە راهێنەری یانەی هیلالی سعودیا.

ماوەی رابردوو دەنگۆیەکی بە هێز هەبوو کە سەرۆکی شایانەکان پەیوەندی بە راهێنەرە پۆرتوگالیەکەوە کردووە، بەڵام راهێنەری پێشووی یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنای پۆرتوگالیش رەتیکردۆتەوە کە ئەم پۆستە وەربگرێت و بە فەرمی بووە راهێنەری یانەی سعودی.

خێسۆس دەبێتە سێیەم راهێنەر کە ئامادە نابێت لە شوێنی زیدانی فڕەنسی ئەرکی راهێنەرایەتی ریال مەدرید وەربگرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر