لە بارەی گواردیۆلاوە، ئەوەی لە ژێڕ بەڕە بوو یایا تۆرێ خستیە سەر بەڕە

 

یاریگانێت/ لە تازەترین چاوپێکەوتنیدا کە لەگەڵ فرانس فوتبۆڵدا ئەنجمای داوە، یایا تۆرێی کۆتد دی ڤواری خۆی داوە لە چەندین باسی هەستیار و کەسیی لە بارەی کەسایەتیی پیپ گواردیۆلاوە کە لە هەردوو یانەی بارسێلۆنا و مانچستەر سیتی لەژێر سەرپەرشتی پیپ-دا بووە.

تۆرێ ڕاشکاوانە گواردیۆلا بە زۆر شت تۆمەتبار دەکات، لەوانە، چوار جار باشترینەکەی کیشوەری ئەفریقا پێی وایە پیپ دڵڕەق و کینەی هەیە بەرامبەر یاریزانە ئەفرقییەکان. ئەو پێی وایە ڕاهێنەرەکەی مانچستەر سیتی کێشەی لەگەڵ یاریزانانی ئەو کیشوەرەدا هەیە. یایا تۆرێ کە ئەمساڵ ستیزنسی بەجێ هێشت، چانسێکی کەمی بەشداریکردنی ئەم وەرزەی لەلایەن ڕاهێنەرە کەتەلۆنییەکەوە پێدرا. بۆ دووەمین جاریش بوو لەلایەن پیپەوە دوور بخرێتەوە پێشتر کە لە بارسێلۆنا بوو.

تۆرێی 35 ساڵ هەموو ئەو ستەمەی کە پێی وایە لەلایەن گواردیۆلاوە لێی کراوە، بەهۆی ئەفریقییبوونەکەیەوە بووە.

“من دەمەوێت ببمە ئەو کەسەی کە ئەفسانەیی گواردیۆلا تێکدەشکێنێت.” لە دیمانەکەی فرانس فوتبۆڵدا تۆرێ وای وت.

دەمویست لەمە تێبگەم، بۆیە تەنانەت پرسیارم لە ستافی ڕاهێنەران دەکرد دەربارەی ئاست و ئامارەکانم. کە بۆم دەرکەوت چ لە ڕاهێنانەکاندا و چ لە یاریەکانیشدا ئاست و ئامارم وەک یاریزانە لاوەکان باش یان لەوانیش باشتر بوو، ئیتر تێگەشتم لەوەی کە کێشەکە پەیوەندی بە توانای جەستەییمەوە نەبوو. نەمدەزانی بۆچی، بەڵام ئەوەم لا چەسپا بوو کە ئەو کەسێکی بەخیلە، منی خستە بەربەرەکانی کردنەوە.”

“ئەوەم لەلا چەسپیوە کە پیپ، بەبێ هیچ پێزانین و ڕێزلێگرتنێکم، هەموو شتێکی کرد تا کۆتا وەرزی من بشێوێنێت.”

“لەگەڵ مندا دڵڕەق بوو. یانی تۆ پێتوایە دەیتوانی لەگەڵ ئادرێس ئینێستاشدا بەم شێوەبێت؟ تێگەشتم لەو پرسیارەی کە لە خۆمم دەکرد ئەوەی پیپ دەیکرد بەهۆی ڕەنگمەوە بووە. بۆ ئەمەش من یەکەم کەس نیم، یاریزانەکانی تری بارسێلۆنا ئەو پرسیارەیان دەکرد.”

لەوانەیە ئێمەی ئەفریقیی لەلایەن هەندێک خەڵکەوە هەمان مامەڵەمان لەگەڵدا نەکرێت. کاتێک ئەو کێشانە دەبینیت کە ئەو (پیپ) هەیەتی لە هەرشوێنێک لێی بووە، لەگەڵ خۆمدا دەکەومە پرسیارکردن.”

“ئەو زۆر لەوە فرەزانترە کە بیگریت. بەوەی خۆی هەرگیز ددان بەم ڕاستیانەدا نانێت (حەزی لە یاریزانە ئەفریقییەکان نەبێت). بەڵام هەر ڕۆژێک ئەو تیمێکی هەڵبژارد پێنج یاریزانی ئەفریقیی لەخۆ گرتبێت، ئەوکات بەڵێن بێت من کێکێکی بۆ بنێرم!”

“لەمانەش زیاتر، پیپ حەز دەکات خۆی زاڵ بکات. ئەو دەیەوێت یاریزانی گوێڕایەڵی هەبێت کە دەستی ماچ بکەن. منیش حەزم لەو جۆرە پەیوەندیانە نییە. ڕێزی ڕاهێنەرم دەگرم، بەڵام نابمە شتێک بەدەستی ئەوەوە.”

یایا تۆرێ کە ئەم وەرزە تەنها یەک یاری وەک سەرەکی یاری کرد، ماڵئاوایی کردنی لە وەرزێکی وادا (بردنەوەی خولی ئینگلیزی) بە نایاب وەسف دەکات، بەڵام بەشێکی تاڵی ئەم جۆرە کۆتاییهاتنە گواردیۆلای پێ سەرکۆنە دەکات.

“ئەو ماڵئاواییکردنمی لەگەڵ ستی دا، لێ ڕفاندم. یانەیەک بە هاندەرە جوانەکانییەوە. منیش حەزم دەکرد پڕ بە هەستی ئەم یانەیەوە ماڵئاوایی بکەم، بەو شێوازەی کە ئینێستا و بوفۆن لە بارسا و یۆڤی کردیان. بەڵام پیپ نەیهێشتم.”

وتە و گفتوگۆکانی کۆتد دی ڤوارێکە بوون لەگەڵ فرانس فوتبۆڵدا.

یایا تۆرێ لەوەتەی ساڵی ٢٠١٠ لە بارسێلۆناوە پەیوەندی با منچستەر سیتیەوە کرد، 300 یاری یانەکەی شاری مانچستەر ئەنجام داوە و تێیاندا 79 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا بۆ تۆمار کردوون. لەو ماوەیەشدا سێ جار خولی ئینگلیزی، دوو جامی خول، یەک جار جامی یەکێتی ئینگلیز، دوو جار جامی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلیز و جارێکیش جامی قەڵغانی ئینگلیزی لەگەڵ ستیزنسدا بردۆتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر