فەرمی: ئۆمتیتی واژۆی لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی کرد

Samuel Umtiti

Samuel Umtiti

یاریگا
ساموئێل ئۆمتیتی، بەرگریکاری فڕەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دواجار گرێبەستەکەی نوێکردەوە و ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی یانەکەی واژۆی لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی کرد.

پێگەی فەرمی بارسێلۆنا کەمێک پێش ئێستا بلاویکردەوە کە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا و بە ئامادەبوونی جۆزێپ ماریا بارتیمیۆی سەرۆکی یانەکەیان، واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکی بەرگریکاری فڕەنسی کرا و ئەو یاریزانە تا ساڵی 2023 لەگەڵ کەتەلۆنیەکان بەردەوام دەبێت و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 500 ملیۆن یۆرۆیە.

ئۆمتیتی لە ساڵی 2016 لە ریزەکانی یانەی ئۆڵمپیک لیۆنی وڵاتەکەیەوە گواسترایەوە بارسێلۆنا و لە ماوەی رابردووش چەندین یانە لەسەر هێل بوون بۆ گواستنەوەی.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر