بایەڕن شوێنگرەوەی لیڤاندۆسکی دیاری کرد

0


یاریگا

دوای ئەوەی ڕۆبێرت لیڤانۆدسکی بەیانەی بایەڕن میونشنی ڕاگەیاند کە دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو تاقی کردنەوەیەکی دیکە ئەنجام بدات، یانە باڤارییەکە هێرشبەرێکی دیکەی بۆ شوێنگرتنەوەی لیڤا دیاری کرد.

بەگوێرەی میدیاکانی ئەڵمانیا، کارگێڕی یانەی بایەڕن میونشین بڕیاری داوە گرێبەست لەگەڵ (تیمۆ ڤێرنەر)ی هێرشبەری ڕید بۆڵ لایبزیک بکات، بۆ ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی لیڤا کە داوای ڕۆیشتنی کردوە ، بەگوێرەی میدیاکان ڤێرنەر کە توانای جەستەیی بەهێزە و وەک گۆڵکارێکی بەتوانا خۆی لە وەرزی ڕابردوو دەرخست جگە لە بایەڕن بایەخی چەندین یانەی دیکەی ئەڵمانی و ئەوروپی بەلای خۆیەوە ڕاکێشاوە.

ئاشکرایە کە بایەڕن میونشین لە لێدوانەکانی لیڤا سەبارەت بە رۆیشتن زۆر بێزارە، بۆیە ئەگەری زۆری هەیە کارگێڕی یانەکە لە فرۆشتنی یاریزانە پۆڵەندییەکە لاری نەبێت و ڕەزامەندی پیشان بدات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.