گۆڵێکی گاریس بەیڵ بە جوانترین گۆڵی چامپینس لیگ دیاری کرا

یاریگانێت/ بە دەنگی هاندەران لەسەر پێگەی فەرمی یۆفا، خەڵاتی جوانترین گۆڵی ئەم وەرزەی چامپیۆنس لیگ بەخشرایە گاریس بەیڵ.

ئەگەرچی دیارترین گۆڵی ئەم وەرزەی وێڵزییەکە گۆڵە مەقەسەتییەکەی فیناڵی چامپیۆنس لیگە کە لە یادگەی شەیدایانی تۆپی پێ و بەتایبەت هاندەر و هەودارانی ڕیاڵدا دەمێنێتەوە، کاتێک کە دوای تەنها 122 چرکە لە هێنانە ناوەوەی (لە شوێنی ئیسکۆ) لە خولەکی 64′ تۆماری کرد، بەڵام هاندەران لەسەر پێگەی فەرمی یۆفا گۆڵی خولەکی ١٨ی یاری قۆناغی کۆمەڵەکان بەرامبەر دۆرتموند، بە جوانترین هەڵبژارد.

بە ئۆڤەرێک لە کارڤاخالەوە بۆ سەر پێی چەپی گاریس بەیڵ و هەژاندنی تۆڕی یانە ئەڵمانییەکە لە نێو یاریگای سیگناڵ ئیدۆنا پارک، ڕیاڵ یەکێک لە گۆڵەکانی ٣-١ی یارییەکەی تۆمار کرد، هەر ئەم گۆڵەش ئەو وەخت خەڵاتی جوانترین گۆڵی هەفتەی چامپیۆنس لیگی بردەوە.

گۆڵەکە ببینە:

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر