ڕامۆس ژمارە تەلەفۆنەکەی گۆڕی

یاریگانێت/ کاردانەوەکانی لێکئاڵانەکەی نێوان سێرجیۆ ڕامۆس و موحەمەد سەڵاحی میسری لە یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگی نێوان هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپووڵی ئینگلیزی، کە پێکانی ئەستێرە میسرییەکەی لێکەوتەوە، سنووری هێرشەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی بڕیوە و زیاتر تەشەنەی سەندووە.

ڕادیۆ (Cope)ی ئیسپانیی وای بڵاو کردۆتەوە کە بەهۆی ئەو پەیوەندییە هەڕەشەئامێزانەی بە ڕامۆسەوە دەکرێت لەڕێگەی پەیوەندییە نەناسراوەکانەوە، کاپیتانۆی شاهانەکانی ناچار بە گۆڕینی ژمارەکەی کردووە، ئەمە و تەنانەت هەندێک لە ئەندامانی خێزانەکەشی ناچار بە گۆڕینی ژمارەکانیان کردووە.

ئەگەرچی لەسەر ئەو ڕووداوەی ناو یاریگا کە سەڵاحی ناچار بە چوونە دەرەوە کرد، دادوەر فاوڵی لە دژی ڕامۆس هەژمار نەکرد و تەنانەت جەمال شەریفی شارەزای بواری ناوبژیوانیی لە کەناڵی بی ئین سپۆرت، بڕیارەکەی ناوبژیوانی بە دروست لەقەڵم دا، بەڵام هەودارانی لیڤەرپووڵ و بەتایبەت میسرییەکان، بەرگریکارەکەی مەدرید تۆمەتبار دەکەن بەوەی بەئەنقەست سەڵاحی بەو دەردە بردووە.

فیناڵی چامپیۆنس لیگ ٣-١ لەبەرژەوەندی ڕیاڵ کۆتایی هات. تێیدا جگە لە تاڵاوی شکستەکە، لیڤەرپوول و میسرییەکان ئەستێرەی یەکەمیان لەدەست دا. واش گومان دەکرێت کە نەتوانێت بۆ یاری یەکەمیان لە قۆماغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی بگەڕێتەوە.

چرکەساتی ڕووداوەکە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر