مێسی : ئەرژەنتین پاڵێوراونیە بۆ بردنەوەی جامی جیهانی

 

یاریگا-لیۆنێل مێسی رەتیدەکاتەوە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی یەکێک بێت لە کاندیدەکان بۆ بردنەوەی جامی جیهانی.

سەرەڕای بردنەوەیان بە ئەنجامی ٤-٠ بەرامبەر هایتی، لیۆ دوای یارییەکە وتی “دڵخۆشم بەوەی هاندەران وەکو جاران سوکایەتییان پێنەکردین لەم یارییەدا، خەونی بردنەوەی جامی جیهانی خەونی هەموومانە . ئێمە کاندید نین بۆ بردنەوەی بەڵام تیمێکی زۆر بەهێزمان هەیە و هەموو رۆژێکیش مەشق دەکەین”.

لیۆ لەو یارییەدا هاتریکی تۆمارکرد و یاری دۆستانەی داهاتوویان بەرامبەر ئیسرائیلە. دواتر بەرەو رووسیا بەڕێدەکەون بۆ جامی جیهانی.

تانگۆ لە یەک کۆمەڵەدایە لە پاڵ کرواتیا و نێجیریا و ئایسلەندا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا