مۆتا داوا لە پاریس دەکات خێرا کرۆس بکڕن

 

یاریگاتیاگۆ مۆتا یاریزانی بە ئەزموونی ئیتاڵیا و پاریس سان جێرمان، داوا لە یانەکەی دەکات گرێبەست لەگەڵ تۆنی کروسی ناوەڕاستکاری ریاڵ مەدرید واژۆبکەن.

مۆتا پاش وازهێنانی دەبێتە راهێنەری پاریس سان جێرمانی خوار ١٩ ساڵ. سەبارەت بە جێگرەوەی بۆ لێ پاریسیان وتی “وەک خۆم دەمەوێت تۆنی کروس لە پاریس ببینم ،دەتوانێت لە سێ پێگەی جیاوازی هێڵی ناوەڕاست یاری بکات و بۆ ئێمە نمونەییە. یاریزانێکە ماوەیەکی زۆرە شەیدای یاریکردنیم”.

کرۆس یەکێکە لەو کۆمەڵە ئەستێرەی ریاڵ مەدرید کە خاوەنی سێ چامپیۆنزلیگە لەگەڵ ریاڵ مەدرید و بە یەکێک لە باشترین ناوەڕاستکارەکانی جیهان دادەنرێت. ناوبراو تاوەکو ٢٠٢٢ گرێبەستی لەگەڵ مێرەنگی هەیە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا