بەپەلە : وتەی محەمەد سەڵاح لەسەر بەشداریکردنی جامی جیهانی

یاریگا-محەمەد سەڵاح ئەو یاریزانەی لە ئێستادا زیاد لە هەر یاریزانێکی دیکەی جیهان ناوی دەبرێت،کەمێک لەمەوبەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.

سەڵاح یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی بە فرمێسکەوە جێهێشت پاش پێککرانی لە پێکدادانێکدا لەگەڵ سێرجیۆ رامۆس. هەواڵەکانی شەوی رابردوو، وە ئەمڕۆ لەسەر ئەگەری یاریکردنی ئەو یاریزانە لە جامی جیهانیدا  جۆراجۆربوون.

بەڵام ناوبراو لە پێگەی فەرمی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “شەوێکی قورس بوو بەڵام من جەنگاوەرم، سەرەڕای ئەگەرەکان بەڵام متمانەی تەواوم بە خۆم هەیە لە رووسیا دەبم و وادەکەم  ئێوە شانازیم پێوەبکەن. خۆشەویستی و پاڵپشتی ئێوە  هێزی پێویستم پێدەبەخشیت بۆ چاکبوونەوە”.

مسڕ لە کۆمەڵەی یەکەمدایە لە پاڵ سعودیە و رووسیا و ئۆرۆگوای.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا