شیکاری: ئەو راستییەی کەس باسی ناکات لەسەر خولی پاڵەوانەکان و ریاڵ مەدرید

یاریگا-رەنگە خوێندنەوە و لێکدانەوەی زۆر بکرێت بۆ هۆکاری  ئاستە بەرزەکەی ریاڵ مەدرید لە ئەورووپا، بەڵام لە نێو هەموو شیکردنەوەکاندا  راستییەک هەیە تا ئێستا باس نەکراوە.

زیدان بەردەوام رەخنەی ئەوەی لێدەگیرێت کە وەک پێویست یاریزان ناکڕێت، ئەوەش پێچەوانەی سیاسەتی پێشووتری ئەو یانەیە. هەرچەندە رەنگە ئەم بۆچوونە بۆ خولی ئیسپانی لەجێی خۆی بێت بەڵام لە خولی پاڵەوانەکان، نهێنی سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەکانی مێرەنگییە.

کوڕانی زیدان  شەوی رابردوو بە پلانی ٤-٣-٣ یارییان کرد ئەوەش هەمان ئەو پلانەیە لە سەرجەم سێ کۆتاییەکەی چامپیۆنزلیگ بەکاری هێناوە. هەر ئەوەندەش نیە بەڵکو  لە نێوان کۆتایی کیێڤ بەرامبەر لیڤەرپوول، وە کۆتایی کاردیف بەرامبەر یوڤێنتۆس دا، زیدان ١٠٠٪ بەهەمان پێکهاتەی سەرەکی یاریکرد. ئەم پلانە بۆ بەر لە دوو ساڵیش راستە کە تێیدا لە ئەتڵەتیکۆ مەدریدی بردەوە.

 

ریاڵ مەدرید بەرامبەر  لیڤەرپوول بەم پێکهاتە سەرەکییە یاری کرد

 

 

پێش ئەوەش بەرامبەر یۆڤێنتۆس وەک دەردکەوێت بەهەمان پێکهاتە

هەر ئەوەندە نیە! بەڵکو لە گۆڕانکارییەکاندا لە هەردوو یارییەکە گۆڕانکاری یەکەم بەیڵ و ئاسێنسیۆ بوون لە جێگەی بەنزیمە و ئیسکۆ. هەرچەندە شەوی رابردوو کارڤاخال بەهۆی پێکان بە ناچاری گۆڕاکاری پێککرا.

پێکهاتەی لۆس بلانکۆس بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ مەدرید بەر لە دوو ساڵ بەم جۆرە بوو

ئەگەر بۆ دوو ساڵی دوای یەک ئاسایی بێت یانەیەک بەهەمان پێکهاتە یاری بکات، هەرگیز ئاسایی نیە دوو ساڵ پێش ئەوەش گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی ئەنجام نەدابێت !

رۆیشتنی پێپێ ئەو یانایەی ناچار بە ڤاران کرد ، بەڵام جگە لە پێپێ ، وە یاریکردنی بەیڵ لە نیوەی یەکەمدا لەبری نیوەی دووهەم ، مەدرید بەهەمان پێکهاتووە و پلان یاری کرد.

ئەوەش نیشانی دەدات پارێزگاری لە پلان و پێکهاتە و ئەزموونی بە کۆمەڵی یاریزانەکان لەگەل یەکتر گەورەترین هۆکاری سەرکەوتنەکانی ئەو یانەیەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا