یاریگا–
رۆنالدینیۆی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی برازیل هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن لە یەک کاتدا هاوسەرگیری لەگەڵ دوو ئافرەتدا بکات.
رۆنالدینیۆی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی برازیل هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن لە یەک کاتدا هاوسەرگیری لەگەڵ دوو ئافرەتدا بکات.
ئەو یاریزانە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ sport tv گووتی ” لە دوێنێوە هەواڵی ئەوە بڵاوبۆتەوە کە دەمەوێت لە یەک کاتدا لەگەڵ دوو ئافرەتدا هاوسەر گیری بکەم، بەڵام ئەم هەواڵە راست نیە و دوورە لە راستی”.
لە یاساکانی وڵاتی برازیلدا ئەم کارە تاوانە و سزایەکی قورسی لە سەرە و هەر کەسێک لە یەک کاتدا لەگەڵ دوو ئافرەت هاوسەرگیری بکات، شەش ساڵ زیندانی دەکرێت.