فەرمی: یاریگای فایناڵی چامپیۆنزلیگی 2020 دیاریکرا

Ata Turk

Ata Turk

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا ” یوێفا ” بریاریدا کە یاری فایناڵی چامپیۆنزلیگ لە ساڵی 2020 لە یاریگای ئاتاتورک لە شاری ئیستانبۆلی تورکیا بەرێوە بچێت.

ئەمڕۆ پێگەی فەرمی یوێفا بڵاویکردەوە کە فایناڵی وەرزی 2019-2020ـی چامپیۆنزلیگ جارێکی دیکە لە یاریگا ئاتاتورکی شاری ئیستانبۆل بەرێوە دەچێت، لە ساڵی 2005ـیش فایناڵی چامپیۆنزلیگ لە نێوان لیڤەرپول و ئەیسی میلان بەرێوەچوو کە رێدز لەو یارییەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە پاڵەوان.

یاریگای ئاتاتورک دەکەوێتە شاری ئیستانبۆل و شوێنی 76 هەزار هاندەر دەگرێت و بریاروایە کە هەندێ شوێنی دووبارە نۆژەن بکرێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر