محەمەد سەلاح وەڵامی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەداتەوە

یاریگا

دوای ئەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەراوردکردنی خۆی بە محەمەد سەلاح ڕەتکردەوە، کەمێک پێش ئێستا محەمەد سەلاح گۆڵکاری لیڤەرپول و هەڵبژاردەی میسر لەپڕێس کۆنفرانسێکدا وەڵامی رۆنالدۆی دایەوە.

لەم بارەیەوە سەلاح لە کاتی بەشداری کردنی لە پرێس کۆنفرانسێکی تایبەت بە یانەی لیڤەرپول لەسەر قسەکانی ڕۆناڵدۆ گوتی ” هاوڕام لەگەڵ قسەکانی ڕۆناڵدۆ، منیش ئەوە ڕەت دەکەمەوە، وەکو ڕۆناڵدۆ باسی کرد، ئەو بە پێی ڕاست یاری دەکات و من چەپ، حەز ناکەم لەگەڵ ڕۆنالدۆ و مێسی بەراوردم پێ بکرێت، شەممە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگە پێویستە هەموو هەوڵ و توانای خۆم بخەمەگەڕ تا بتوانم یانەکەم سەربخەم.

ئاشکرایە کە ڕۆنالدۆ ئاماژەی کردبوو کە ناکرێت بەراوردی ئەو لەگەڵ سەلاح بکرێت لەبەر ئەوەی شێوازی یاریکردنیان جیاوازە هەروەها گوتیشی سەلاح کورتە و هەروەها ئەویش لە لێدانی سەر زۆر بەهێزترە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر