بارسێلۆنا بە نەهاتنی گریزمان نیگەران نابێت

یاریگا

تا ئێستا هاتنی گریزمان بۆ بارسێلۆنا ڕوون نیە و یەکلایی نەکراوەتەوە، ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنیش پێی وایە نەهاتنی ئەستێرە فەرنسییەکە بۆ بارسا یانە کەتەلۆنییەکە تووشی شۆک ناکات کاریگەری نابێت.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە شکستخواردنی بارسێلۆنا لە هێنانی گریزمان یانە کەتەلۆنییەکە تووشی کێشە ناکات و شۆک نابن، بەپێی ڕۆژنامەکە ئەگەر یاریزانەکە خۆی مەیلی پۆشینی درێسی بارسێلۆنای نەبێت، ئەوا یانەی بارساش بایەخی پێ نادات، پێویستە ئەو یاریزانەی دێتە یانەکە باوەڕی بە دروشمی یانەکە هەبێت و بەحەزەوە یاری بکات.

ئاشکرایە کە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لە چەند رۆژی ڕابردوودا، لە هەوڵی ڕازیکردنی ئەستێرەکەیەتی و تا گرێبەستێکی تازە واژۆ بکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش بەڵێنی بە گریزمان داوە کە مووچەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو بۆ زیاد بکرێت، بۆیە لەم ماویەدا دەنگۆی مانەوەی یاریزانەکە لە یانەکەی خۆی لە میدیاکان زیادی کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر