فالکاو زیندانی دەکرێت

Falcao

Falcao

یاریگا
رادامیل فالکاو، هێرشبەری کۆلۆمبی یانەی مۆناکۆی فڕەنسا بە خۆ دزینەوە لە باجدان تۆمەتبار کراوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە کە هێرشبەری کۆلۆمبی ئەو کاتەی لە ریزەکانی ئاتلەتیکۆ مەدرید یاریکردووە، خۆی لەدانی باجی وڵات دزیوەتەوە، هەربۆیە ئەگەر ئەو سزایەی لەسەر یەتی نەدات، ئەوا سزایەکی قورس چاوەڕێ دەکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە سزاکە 16 مانگ زیندانیکردن و نۆ ملیۆن یۆرۆش پێ بژاردنە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر