سەڵاح: بە رۆژو بونم هیچ کاریگەری لە سەر تواناکانم بۆ فایناڵ ناکات

Mohamad Salah

Mohamad Salah

یاریگا
محەمەد سەڵاح، هێرشبەری میسری یانەی لیڤەرپول لە رۆژی فایناڵی چامپیۆنزلیگیش بە رۆژو دەبێت و رەتیشی دەکاتەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر بکات.

هێرشبەرە موسولمانەکەی رێدز بە بەرپرسانی یانەکەی گووتووە کە ئامادەنیە لە رۆژەکەی فایناڵی چامپیۆنزلیگ بە رۆژو نەبێت و دەشڵێت کە بە رۆژو بوونی هیچ کاریگەری لەسەر ئاستی ناکات و بەرپرسانی یانەکەش رێز لە بریارەکەی دەگرن.

هەر دوو یانەی لیڤەرپول و ریال مەدرید شەوی شەممەی داهاتوو کاتژمێر 9:45 خولەک بە کاتی هەولێر لە فایناڵی چامپیۆنزلیگ رووبەرووی یەکتری دەبنەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر