عوسمان دیمبلی خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا یەکلایی کردەوە

یاریگا

بەگوێرەی ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی عوسمان دیمبلی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی سەبارەت بە داهاتووی خۆی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە خۆی یەکلایی کردوەتەوە.

ڕۆژنامەی(مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) بڵاویکردوەتەوە کە دیمبلی وێرای ئەگەری بەهێزی هاتنی ئەنتوان گریزمان نایەوێت یانەی بارسێلۆنا جێ بهێڵێت چ بەڕۆیشتن بێت یان بەخواستن بۆ یانەیەکی دیکە، ئەوە وێرای ئەوەی یاریزانە فەرنسییەکە چەندین دەستەوارەی لە یانە گەورەکانی ئەوروپا بەم دواییە پێگەیشتوە، هەروەها ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە ڕۆبێرت فێرناندێز، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسا دەزانێت دیمبلی یاریزانێکی بەهرەمەندە و سوودی زۆری بۆ یانەکە دەبێت، بەڵام پێکان لەم وەرزەدا ڕێگری لە درەوشانەوەی یاریزانە لاوە فەرنسییەکە کردوە”.

لە هەمان کاتدا لە ڕۆژنامەکەدا هاتوە کە یانەی بارسێلۆنا و بریکارانی دیمبلی چاودێری بایەخی یانەکانی ئەوروپا بە یاریزانەکەیان دەکەن، لەکاتێکدا یاریزانەکە ڕایگەیاندوە کە شەڕ دەکات و هەموو توانای خۆی سەرف دەکات تا پێگەیەکی سەرەکی لە یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی فەرنسا لە مۆندیال مسۆگەر بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر