تیاگۆ مۆتا: هیوادارم بۆفۆن بێتە پاریس

 

یاریزانی یانەی پاریسان جێرمانی فەڕەنسی، تیاگۆ مۆتا، هیواخوازە کە جیانلوجی بۆفۆن دوای وازهێنانی لە یانەی یۆڤانتۆس پەیوەندی بکات بە پاریسەوە

بۆفۆنی ٤٠ ساڵ لە دوای بەسەر بردنی ١٧ ساڵ لە یانەی یۆڤانتۆس، یانە ئیتاڵیەکە جێهێشت و  دەنگۆی ئەوەش بڵاوکراوەیەی کە ناوبراو پەیوەندی دەکات بە یانەی یۆڤانتۆسەوە

“بۆفۆن بەڕێز و ڕاستگۆیە. تەنها دەبێت لە سەرەتاوە  ڕوون بیت لەگەڵی” مۆتا بە ڕۆژنامەی لێ پاریشەنی گووت

“ئەگەر ئەو بێتە ئێرە، هەموان لێی تێدەگەن. ئەو کەسێکی زۆر ئەرێنیە. بەو ئەزموونەی کە ئەو ئەمڕۆ هەیەتی لەو تەمەنە، دەتوانێت ڕۆڵی گرنگ ببینێت لەناو یاریگا. وادەزانم ئەوە بیرۆکەیەکی زۆر باشە”

ئەگەری کەمە کە بۆفۆن بچێتە پاریس چونکە ڕەنگە تەمەنی ئەو جێگای نەکاتەوە لە یانەکەی وەکو پاریس کە چاوی لە چامپیۆنزلیگە لە ئێستادا

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا