گفتوگۆکانی پاریس سان جێرمان و بۆفۆن سوپڕایزێکی گەورە لەخۆی دەگرێت

یاریگا

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی ئیتاڵی، سوپڕایزێکی گەورە و چاوەڕێنەکراو لە گرێبەستە پێشکەشکراوەکەی یانەی پاریس سان جێرمان بۆ بۆفۆنی گۆڵپارێزی یانەی یۆڤێنتۆس هەیە.

ڕۆژنامەی (لاریبۆبلیکا) لەم بارەیەوە ئاماژەی کردوە، کە یانەی پاریس سان جێرمان دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆفۆن لەگەڵ یانەکە بۆ 4 ساڵ بێت و مووچەی ساڵانەی یاریزانەکەش 8 ملیۆن یۆرۆ بێت، بەمەش گەر ئەو گرێبەستە ئەنجام بدرێت، ئەوا بۆفۆن تا تەمەنی 45 ساڵی وەک گۆڵپارێز لە یاریکردن بەردەوام دەبێت، ئەو هەواڵەش پێچەوانەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی فەرەنسییە کە ئاماژەی کردبوو کە بۆفۆن دەیەوێت بۆ یەک وەرز پەیوەندی بە پاریس بکات و دوای تەواو بوونی وەرزشی بڕیار لەسەر وەرزێک یان دوو وەرزی دیکە بدرێت.

ئاشکرایە کە بۆفۆن تەمەنی 41 ساڵ دەبێت و ماوەی 17 ساڵە وەک گۆڵپارێز لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتالی یاری دەکات و ئەم وەرزەش هەردوو پاڵەوانێتی جامی ئیتالیا و سێریا A بەدەستهێنا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر