بارسێلۆنا وادەی پەیوەندی کردنی ئارسەر میلۆی ڕاگەیاند


یاریگا

بەهۆی ڕۆیشتنی ئەندریاس ئینێستا، یانەی بارسیلۆنا بڕیاری داوە، بە زووترین کات کارەکانی گواستنەوەی یاریزان ئارسەر میلۆ، لە یانەی گریمیۆ بۆ یانەکە تەواو بکات.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی بارسێلۆنا بەهۆی ڕۆیشتی ئینێستا دەیەوێت وادەی هاتنی میلۆ پێش بخات و لە سەرەتای ئەم هاوینەدا ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش یانەی بارسا (پیپ سیگوێرا)ی بەرێوەبەری وەرزشی یانەکەی بۆ بەڕازیل ڕەوانە کردوە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ یانەی گریمیۆ بکات و کارەکانی گواستنەوەکە تەواو بکات.

هەروەها ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە لەگەڵ کڕینی میلۆی تەمەن 21 ساڵ کە بری زیاتر لە 30 ملیۆن یۆری تێ دەچێت، یانەی بارسێلۆنا هەوڵی فرۆشتنی هەردوو یاریزان یاری مینا و ئاندرێ گۆمێز دەدات.

ئارسەر میلۆ، ناوەڕاستکاری یانەی گریمیۆی بەڕازیلییە و لە هەمان شوێنی ئینێستا یاری دەکات و چاوەڕێ دەکرێت بەم زوانە بە فەرمی درێسی بلووگرانا بپۆشێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر