نوێنەرانی سامبا و تانگۆ جامی لیبەرتادۆرێسیان شەرمەزارکردووە!

 

یاریگا-ساڵانێکە یانەکانی بەڕازیل  و ئەرژەنتین  کۆنترۆڵی جامی لیبەرتادۆرێس یان کردووە کە هاوشێوەی خولی پاڵەوانەکانە بەڵام  لە کیشوەری ئەمریکای باشوور.

لە کۆتا هەشت ساڵدا،نوێنەرانی سامبا پێنج جار بوونەتە پاڵەوان. هەرچەندە لە دواین چوار ساڵ تەنها یەکجار جامەکەیان بەرزکردۆتەوە بەڵام پێناچێت بۆ ئەم وەرزە  جامەکە لە چنگی یانەکانی بەڕازیل دەربچێت پاش ئەوەی لە کۆی حەوت یانەی بەشداربوو ٦  یانەیان خۆیان گەیاندە قۆناغی دواتر. یانەکانی (سانتۆس، پاڵمێراس، کرۆزیرۆ ، کۆرێنتیانز، گریمیۆ) وەک پێشەنگی کۆمەڵەکانیان سەرکەوتن و فلامینگۆش بە دووهەم. ڤاسکۆ دی گاما تاکە یانەیان بوو کە نەیتوانی بگاتە قۆناغی داهاتوو بەڵام لە هەمان کۆمەڵەکەی کرۆزیرۆ دابوو.

لە کۆی ئەو ١٠ یانەی دیکەدا  نوێنەرانی تانگۆ  پێنج یانەیان سەرکەوتوون. بەوەش تەنها پێنج بلیت ماوەتەوە بۆ تەواوی وڵاتەکانی دیکە و لە نێوان پاراگوای و ئۆرۆگوای و کۆڵۆمبیا و چیلی دابەشبوون.

یانە سەرکەوتووەکانی دیکە بەم جۆرەن : بۆکا جۆنیۆرز ، راسینگ ، ئەتلەتیکۆ تیکومان ، ریڤەرپلەیت، ئیندیپێندت (ئەرژەنتین) سیرۆ پۆرتینگۆ  ، لیبەرتاد(پاراگوای) ، ناسیۆناڵ (ئۆرۆگوای) ئەتڵەتیکۆ ناسیۆناڵ (کۆڵۆمبیا) ، کۆلۆ کۆلۆ (چیلی).

تیروپشكی قۆناغی ١٦ لە ٦/٤ دا ئەنجام دەدرێت. لە دواین ٢٦ ساڵدا تەنها چوار جار یانەیەکی بەڕازیل یاخود ئەرژەنتین نەبووەتە پاڵەوان، لەم وەرزەشدا چاوەڕوان ناکرێت هیچ کامێک لە یانەکانی دیکەی دەرەوەی ئەو دوو وڵاتە جیاوازی دروست بکەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا