فەرمی: یاریزانێکی گرنگی ئەرجەنتین بە هۆی پێکان بەشداری مۆندیال ناکات

Sergio Romero

Sergio Romero

یاریگا
سێرخیۆ رۆمیرۆ، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئارجانتینا بە هۆی ئەو پێکانەی لە چۆکیدا تووشی بووە، ناتوانێت بەشداری مۆندیالی 2018ـی رووسیا بکات.

پێگەی فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئارجانتینا بلاویکردەوە کە گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان لە راهێنانەکانی دوێنێدا توشی پێکان بووە لە چۆکیدا، بۆیە دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دەرکەوتووە کە ئەو یاریزانە توانای بەشداریکردنی لە مۆندیالی داهاتوو نابێت.

بەم شێوەیە رۆمێرۆی گۆڵپارێزی مانچێستەر یونایتد ناتوانێت بەشداری مۆندیال بکات و لە شوێنی ئەویش بریاروایە کابایێرۆ یاخود فارنکۆ ئارمانی پارێزگاری لە گۆڵی تانگۆ بکەن.

Argentina

Argentina

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر