هاویانەی محەمەد سەڵاح، لۆڤرێن پێی وایە کە ئێستا محەمەد سەڵاح باشترین یاریزانی جیهانە ئەمەش لە کاتێکدایە کە بۆ یاری کۆتای خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا مەدرید و لیڤەرپوول بەیەک دەگەن
“ ئەو هێشتا لە سەرەتای ژیانی وەرزشیەتی. ئەو دەتوانێت ببێتە یەکێک لە سێ باشترینەکانی جیهان”
لۆڤرێن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا گووتی
“ئێمە یارمەتی دەدەین کە خەونە کەسیەکانی بەدەست بهێنێت”
“ کاتێک ئێستا تەماشای مێسی و ڕۆناڵدۆ دەکەیت. ئەوەی شایەنی باشترینە محەمەد سەڵاحە”
“ڕۆناڵدۆ و مێسی و سەڵاح دەبێت ڕێزیان لێ بگیرێت”
سەبارەت بە ڕۆڵی ڕۆناڵدۆ لە یاری کۆتای نێوان لیڤەرپول و مەدرید ئەو یاریزانەی لیڤەرپول گووتی
“ئێمە دەمانەوێت بیوەستێنین، ئێمە پێکەوە ئەو دەوەستێنین”