بۆفۆن: لەماوەی یەک هەفتە بڕیاری کۆتای دەدەم

کاپتنی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، جیانلوجی بۆفۆن، ڕایگەیاند کە ئەوا بڕیار لەسەر داهاتووی دەدات لە ماوەی یەک هەفتەدا ئەمەش دوای ئەوەی ناوبراو بڕیاریدا کە یانەی یۆڤانتۆس جێبهێڵێت

ڕۆژی شەمە، ١٧ ساڵ ژیانی وەرزشی بۆفۆن لە یۆڤانتۆس کۆتای هات و هێشتا ڕوون نیە کە ئەو گۆڵپارێزە ڕوودەکاتە کوێ

پێشتر چەن میدیایەکی وەرزشی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە بۆفۆن دەچێتە یانە پاریسان جێرمانی فەڕەنسی بەڵام لە لێدوانێکیدا بۆ سکای سپۆرت ئیتاڵیا ناوبراو گووتی کە ئەو لە ماوەی هەفتەیەک دوا بڕیاری خۆی ئاشکرا دەکات

“ئەمە بڕیارێکی ئاسان نیە. کاتێک تەمەنت ٤٠ ساڵە، تۆ ناتوانی بە ئاسانی بڕیار بدەیت”

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا