ئیکاردی ئاماجی سەرەکی یانەکەیەتی

Mauro Icardi

Mauro Icardi

یاریگا
مائورۆ ئیکاردی، هێرشبەری ئارجانتینی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا ئامانجی یەکەمی بەرپرسانی یانەکەیەتی بۆ وەرزی داهاتوو.

سەرچاوەکانی ئیتاڵیا بڵاوییان کردۆتەوە کە دوای بەدەستهێنانی بلێتی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ، بەرپرسانی نێراتزۆری دەیانەوێت یاریزانە سەرەکیەکانی یانەکەی گرێبەستیان نوێ بکاتەوە و لە سەرووی هەمووشیانەوە ئیکاردی ئارجانتینی. ئەو یاریزانەی تانگۆ گرێبەستەکەی لە ساڵی 2021 کۆتایی دێت و یانە ئیتاڵیەکە دەیانەوێت گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکەش نوێ بکەنەوە.

لە گرێبەستە نوێیەکەی ئیکاردی بەرپرسانی ئینتەر میلان ئامادەن موچەی ساڵانەی ئەو یاریزانە لە 4.5 ملیۆن یۆرۆ نۆ 6 ملیۆن یۆرۆ بەرز بکەنەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر