” ریال مەدرید دەبێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ ”

Vicente del Bosque

Vicente del Bosque

یاریگا
ڤیسێنتی دێلبۆسکی، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا پێیوایە کە ریال مەدرید دەتوانێت لە لیڤەرپول بباتەوە و ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ.

لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە فایناڵی چامپیۆنزلیگ دێلبۆسکی گووتی ” بە بڕوای من یاریزانانی لیڤەرپول توانای ئەوەیان نیە رکابەری یاریزانانی ریال مەدرید بکەن، هەربۆیە شایانەکان دەتوانن بە ئەنجامی 4-1 یارییەکە ببەنەوە، هەروەها سەبارەت بە محەمەد سەلاحیش دەمەوێت بڵێم کە ریال مەدرید چەندین یاریزانی هەیە کە لەو یاریزانە میسریە باشترن”.

بریارە شەممەی داهاتوو رێکەوتی 26ـی ئەم مانگە کاتژمێر 21:45 بە کاتی هەولێر، لە یاریگای ئۆڵمپیک کیەفی ئۆکرانیا هەردوو یانەی ریال مەدرید و لیڤەرپول لە فایناڵی چامپیۆنزلیگ رووبەرووی یەکتری ببنەوە.

Real Madrid

Real Madrid

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر