گریزمان لە بڕیارەکەی پاشگەزبۆتەوە

0
Antoine Griezmann

Antoine Griezmann

یاریگا
ئانتوان گریزمان، هێڕشبەری فڕەنسی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا نایەوێت ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

لە ئیسپانیا رادیۆی کادێنا سێر ئاشکرایکردووە کە گۆڵکاری فڕەنسی رۆخێ بلانکۆس بە هاورێیە نزیکەکانی گوتووە کە لە بریارەکەی پاشگەزبۆتەوە و نایەوێت پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆناوە بکات، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت کە ئەو یاریزانە بە بڕە موچەیەکی بەرزەوە لەو یانەیە بەردەوام بێت.

لە ماوەی رابردوو دەنگۆی بەهێز هەبوون لەسەر چوونی گریزمان بۆ بارسێلۆنا و بەرپرسانی بلاوگراناش ئامادەن بۆ ئەم گواستنەوەی زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.