دوو یاریزانە رۆژهەڵاتیەکەی هەڵبژاردەی ئێران بەشداری مۆندیال ناکەن

Iran

Iran

یاریگا
کارلۆس کیرۆش، راهێنەری پۆرتوگاڵی هەڵبژاردەی ئێران بۆ دوو یاری دۆستانەی بەرامبەر ئۆزبەکیستان و تورکیا 24 یاریزانی بانگهێشت کردووە و وریا غەفوری و کاوە رەزایی هەردوو یاریزانی رۆژهەڵاتی بانگهێشت نەکراون.

سەرچاوەکان لە ئێران بلاوییان کردۆتەوە کە ئەو پێکهاتەیەی راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان دیاریکردووە، هەمان ئەو پێکهاتەیە کە لە مۆندیالی 2018ـی رووسیا بەشداری دەکەن، بۆیە کاوە رەزایی یاریزانی رۆژهەڵاتی یانەی شارلوای بەلجیکا و وریا غەفوری یاریزانی رۆژهەڵاتی یانەی ئیستیقلال ناویان لەم لیستەدا نیە و بەشداری مۆندیال ناکەن.

ئە دوو یاریزانە لە رابردوو بە تایبەت لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا یاریزانی سەرەکی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بوون.

Kaveh Rezae

Kaveh Rezae

Vouria Ghafouri

Vouria Ghafouri

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر