ئیدین هازارد ڕیاڵ مەدرید هەڵدەبژریت

0


یاریگا

هێرشبەرێکی پێشووی یانەی چێلسی لەندەنی ڕایگەیاند کە نابێت یانەکەی پێشووی دەستبەرداری ئیدین هازارد بن، هەر چەندە ئەو یانەی ریاڵ مەدریدی دەوێت.

تۆنی کاسکارینۆ، هێرشبەری پێشووی یانەی چێلسی بە تۆڕی هەواڵی (تۆک سپۆرت)ی گوتوە” من دەزانم کە هازارد دەیەوێت بۆ ڕیاڵ مەدرید یاری بکات، چەند ساڵێکە ڕیاڵ مەدرید بایەخی پێ دەدات ئەویش یەکێکە لە سەرسامەکانی زێنەدین زێدان، لە راستیدا ڕەنگە ڕیاڵ مەدرید بتوانێت 150 ملیۆن پاوەن بە هازارد بدات، بەڵام پێم وایە نابێت چێلسی ئەو کارە بکات، لەبەر ئەوەی یاریزانێکی وەک ئەو دەست ناکەوێتەوە، هازارد دەتوانێت یاری یەکلایی بکاتەوە، من هەست دەکەم هازارد لەم هاوینە پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات و پێشم وایە (گاریس بەیل)یش بۆ وەرزی داهاتوو لە ریاڵ مەدرید نابینینەوە”.

ئاشکرایە کە یانەی ریاڵ مەدرید بەنیازە لە وادەی گواستنەوەی ئەم هاوینەی یاریزانان کۆمەڵێک گرێبەستی گرانبەها ئەنجام بدات، (ئیدین هازارد)یش لە نێو یاریزانە پاڵێوراوەکانە کە ڕەنگە بۆ هاوینی داهاتوو درێسی ڕیاڵ مەدرید بپۆشن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.