یانەی گیڕۆنا یاریزانێکی بارسێلۆنا ڕەت دەکاتەوە

یاریگا

یانەی گیڕۆنای سەر بەهەرێمی کەتەلۆنیا پێشنیارێکی یانەی بارسێلۆنای سەبارەت بە کڕینی یاریزانێکی بارسا لەم هاوینەدا ڕەت کردوەتەوە.

بەرنامەی “elchiringuitotv”ی تەلەفزیۆنی ئیسپانی، یانەی بارسێلۆنا داوای لە یانەی گیڕۆنا کردوە کە گرێبەست لەگەڵ یاریزان (یاری مینا)ی بەرگریکاری کۆلۆمبی یانەکەیان بکەن، بەڵام بەرپرسانی یانەی گیڕۆنا ئەو داوایەی بارسێلۆنایان ڕەت کردوەتەوە، بەگوێرەی بەرنامەکە مینا چەند گرێبەستێکی لە چەند یانەیەکی مام ناوەندی پرێمەر لیگ بۆ هاتوە، بۆ ئەوەی بەشێوەی خواستن یاری بکات.

یاری مینا، تەمەنی 23 ساڵە و لە وادەی گواستنەوەی زستانەدا بە بری12 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی پالمێراسی بەڕازیلی پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا کردوە، بەڵام یاریزانەکە تا ئەو ساتەش نەیتوانیوە متمانەی ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بارسێلۆنا بەدەستبهێنێت و ئاستێکی لاوازی پێشکەش کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر