پۆگبا سەردانی مەککەی کرد

Paul Pogba

Paul Pogba

یاریگا
پۆل پۆگبا، یاریزانی هەڵبژاردەی فڕەنسا جارێکی دیکە بۆ ئەنجامدانی عومرە سەردانی شاری مەککەی لە سعودیا کرد.

یاریزانە موسڵمانەکەی فڕەنسا کە پێشتریش سەردانی ئەم شوێنە پیرۆزەی کردووە، دیمەنێکی ڤیدیۆیی لە تویتەری بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت ” خودای گەورە تۆ گەورەترینی، تەنها ئەوانەی کە دێن بۆ ئەم شوێنە پیرۆزە لەوە تێدەگەن کە ئێرە چۆنە، بۆیە هیوادارم ئەو کەسانەی کە نەهاتوون بۆ مەککە سەردانی ئێرە بکەن، ئێرە زۆر جوانە و ناتوانم چۆن پێتان بڵێم، ئینشااللە ئێوەش سەردانی ئێرە دەکەن”.

پۆگبای یاریزانی مانچێستەر یونایتد پێشتریش سەردانی مالی خودای کردووە و داوا لە هەموو موسڵمانێکیش دەکات کە سەردانی ئەم شوێنە پیرۆزە بکەن.


Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر