سەڵاح نازناوێکی دیکەشی بەدەستهێنا

Mohamad Salah

Mohamad Salah

یاریگا
محەمەد سەڵاح، هێرشبەری میسری یانەی لیڤەرپولی ئینگڵتەرا لەلایەن یەکێتی یاریزانە پیشەگەرەکانی ئەم وڵاتە بە باشترین یاریزانی پرێمەرلیگ دەست نیشانکرا.

پێگەی یەکێتی یاریزانە پیشەگەرەکان لە راپرسیەکدا داوای لە خوێنەرانی کرد بۆ دەست نیشانکردنی باشترین یاریزانی پرێمەرلیگ و سەلاح توانی %89 دەنگەکان بەدەست بێنێت و وەک باشترین یاریزان دەست نیشانکرا.

هێرشبەرە موسوڵمانەکەی رێدز لەم راپرسیەدا توانی پێش هەریەکە لە دی خیا، دیبرۆینی، هازارد، کەین و ستێرلینگ بکەوێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر