سوپڕایزێکی گەورە لە لیستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ مۆندیال ئاشکرا دەکرێت

یاریگا

ئێزگەیەکی ئیسپانی باوەڕپێکراو، لیستێکی دزەپێکراوی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ مۆندیالی ڕوسیا بڵاودەکاتەوە، کە تێیدا سوپڕایزێکی گەورەی سەبارەت بە دوورخستنەوەی ئەستێرەیەکی گرنگی تیپەکە لەخۆوە گرتوە.

ئێزگەی (کادینا کۆپێ) لە ڕێگەی میگێل ئانخێل دیاز، ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی ناسراو لیستێکی دزە پێکراوی هەڵبژاردەی ئیسپانیای بۆ مۆندیالی ڕووسیا ئاشکراکردوە کە تێیدا یاریزان ئالفارۆ مۆراتا ئەستێرەی چێلسی لەندەنی و یاریزانی پێشووی ریاڵ مەدرید لە لیستی لارۆخا بۆ مۆندیالی ڕوسیا دوورخراوەتەوە، بەگوێرەی کادینا کۆبێ لیستی هەڵبژاردەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

گۆڵپارێزان: دیخیا (مان یۆنایتد) کیبا (بلباو) ڕینا (ناپۆلی).

بەرگریکاران: پیکێ (بارسێلۆنا) ڕامۆس (ڕیاڵ مەدرید) ئازبیلیکویتا (چێلسی)ناچۆ (ڕیاڵ مەدرید ، کارڤەخال (ڕیاڵ مەدرید) ، ئالبا (بارسێلۆنا)، ئۆدریزۆلا (سۆسیداد).

ناوەڕاست: بۆسکێتس (بارسێلۆنا) ، ئاسنسیۆ (ڕیاڵ مەدرید)، ئیسکۆ (ڕیاڵ مەدرید)، سائول (ئاتلەتیکۆ)، ئالکەنتارا (بایەڕن) کۆکی (ئاتلەتیکۆ مەدرید) ئینێستا(بارسێلۆنا).

هێرشبردن: ڤاسکوێز(ڕیاڵ) ، ئاسباس (سیتافیگۆ)، ڕۆدگیرۆ (ڤالەنسیا) ، کۆستا (ئاتلەیتکۆ مەدرید) ، سیلفا (مان سیتی).

جێی ئاماژەیە بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لیستی فەرمی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بڵاوبکرێتەوە، کە تێیدا ناوی ئەو یاریزانانە ئاشکرا دەکرێن کە متمانەی لۆبیتیجی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکەیان بەدەستهێناوە، بەمەش هەواڵی دوورخستنەوەی مۆراتا بە فەرمی یەکلایی دەکرێتەوە.

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر