بارسێلۆنا وادەی دوورکەتنەوەی عوسمان دیمبلی ڕاگەیاند

یاریگا

دوای ئەوەی یاریزان (عوسمان دیمبلی) لە یاری بەرانبەر یانەی سۆسیداد تووشی پێکان هات، ئەمڕۆ یانەی بارسێلۆنا سەبارەت بە پێکانی ئەستێرەکەی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

لەم بارەیەوە، یانەی بارسا ڕایگەیاندوە کە دیمبلی تووشی سوڕانی گوێزینگی هاتوە و پێویستی بە چاودێری و چارەسەر دەبێت، بەگوێرەی پشکنینەکان دیمبلی بۆ ماوەی 2 هەفتە تا مانگێک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، بەڵام دەتوانێت بەشداری لە مۆندیال بکات، بۆ ئەمەش دوارت ڕاپۆرتێکی دیکە لەبارەی ئامادەبوونی یاریزانەکە بۆ یارییەکەکانی مۆندیال بڵاودەکرێتەوە.

عوسمان دیمبلی لە گێمی یەکەمی یاری بەرانبەر ڕیاڵ سۆسیداد تووشی پێکان هات و لەگەڵ کۆتایی گێمەکە یاریگای جێهێشت، بەم ڕووداوەش هەواداری هەڵبژاردەی فەرنسا لەوە نیگەرانن کە یاریزانەکە نەتوانێت لە کاتی پێویستتدا بۆ هەڵبژاردەی ولاتەکەی لە مۆندیالی ڕوسیا بگەڕێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر