ڕیاڵ مەدرید لەسەر ئەستێرەیەکی بۆندزلیگا ڕکابەری بایەڕن دەکات

0

یاریگا

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان ڕکابەری نێوان هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و بایەڕن میونشینی ئەڵمانی لەسەر ئەستێرەیەکی بۆندزلیگا دەستی پێکرد.

بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی “ESPN” یانەی باڤاری بری 60 ملیۆن یۆرۆی بۆ بایەر بایلی، ئەستێرەی یانەی بایەڕن لیڤەرکوزین پێشکەش کردوە، بەڵام یانەی لیڤەرکوزن ئەو گرێبەستەیان ڕەتکردوەتەوە و داوای 100 ملیۆن یۆرۆیان کردوە، بەگوێرەی سەرچاوەکەش بەرپرسانی یانە ئەڵمانییەکە چاوەڕێی گرێبەستی فەرمی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەکەن، کە ئەویش ماوەیەکە چاودێری یاریزانەکە دەکات.

بایلی ، کە لەم وەرزەدا سەرنجی زۆر لە یانە گەورەکانی ئەوروپای بەلای خۆی ڕاکێشا، لە ساڵی ڕابردوودا لە یانەی جینکی بەلجیکی بە بری 13.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی لیڤەرکوزن کردبوو.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.