ڕۆما بۆ فرۆشتنی گۆڵپاڕێزەکەی بەڕیاڵ مەدرید داوای پارەیەکی خەیاڵی دەکات

یاریگا

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بایەخی ریاڵ مەدرید بە (ئالیسۆن)ی گۆڵپارێزی یانەی رۆما، یانە ئیتالییەکە نرخێکی خەیاڵی بۆ دەستبەرداربوون لەگۆڵپارێزە بەڕازیلییەکەی داناوە.

ڕۆژنامەی (کۆرێری دیلۆ سپۆرت)ی ئیتالی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاماژەی کردوە کە (مۆنشی)بەرپرسی یانەی ڕۆما بە ڕیاڵ مەدریدی ڕاگەیاندوە کە ئالیسۆن بەهیچ شێوەیەک بۆ فرۆشتن نییە، بەڵام گەر سوورن لەسەر ئەنجامدانی ئەم گرێبەستەکە دەتوانن بە 100 ملیۆن یۆرۆ ڕەزامەندی تەواو کردنی کارەکان زامن بکەن، ئەو قسانەش لە کاتێکدا دێت کە ریاڵ مەدرید دەیەوێت لەم هاوینەدا ڕیزەکانی تۆکمەتر بکات و کۆمەڵێک گرێبەستی تازە واژۆ بکات و گۆڵپارێزێکی ئاست بەرزیش بۆ یانەکە بهێنێت.

ئالیسۆن، کە بەڕەگەز بەڕازیلییە و بۆ مۆندیالیش بانگهێشت کراوە، لەم وەرزەی سێریا A ئیتالیا ئاستێکی بەرز و جێگیری لەگەڵ یانەی رۆما پێشکەش کردوە و توانی یانەکەشی تا قۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگیش ببات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر