بە وێنە ..دانانی وێنەی ئاڵای سعوودیە لەسەر خواردنەوەیەکی کحولی مۆندیال هەرا دەنێتەوە

یاریگا

بەهۆی دانانی وێنەی ئاڵای سعوودیە شان بەشانی ئاڵای سەرجەم هەڵبژاردە بەشداربووەکانی مۆندیالی ڕوسیا لەسەر شووشەی بیرەیەکی ئەڵمانی، بەرپرسانی سیاسی و وەرزشی ئەم وڵاتە هەراسان دەکات و هەرا دەنێتەوە.

بەپێی میدیاکانی سعوودیە، کۆمپانیای (ئایخباوم)ی لە شاری ماینهایمی ئەڵمانیا لە نمایشکردنی بیرە تازەکەی کە بۆنەی مۆندیالی 2018 ی ڕوسیا دروستی کردوە، سەرکەوتوو نەبووە، هۆکارەکەشی ئەوەیە کەبەشێکی بەرهەمە تازەکە بە وێنەی ئاڵای سعوودیە کە ناوی خوای گەورەی لەسەرەوە سەرپۆش کراوە، ئەو کارەش هەرایەکی گەورەی لەنێوەندە سیاسی و وەرزشییەکانی سعوودیە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێ کەوتوەتەوە، بۆیە نامەی تایبەت بۆ (تورکی ئال شێخ) بەرپرسی یەکەمی وەرزش لە وڵاتەکە نێردراوە، بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە بە زووترین کات چارەسەر بکات، هەروەها پێشنیار کراوە کە پەیوەندی بە کۆمپانیاکە بکرێت بۆ ئەوەی هیچ نەبێت لە بری ئاڵای سعوودیە دروشم یان لۆگۆی هەڵبژاردەی سعوودیە بەکاربهێنرێت، لەبەر ئەوەی بە بۆچوونی ئەوان بەم شێوەیەی ئێستا زۆر ناشرینە، کە ناوی خوای گەورە لەسەر شووشەی خواردنەوە کحولییەکان هەبێت.

ئاشکرایە کە کۆمپانیا ئەڵمانییەکە وێنەی ئاڵای هەر 32 هەڵبژاردەکەی خستوەتە سەر بیرە تازەکەی کە بە بۆنەی مۆندیالی ڕوسیا دروستی کردوە، بێ ئەوەی ڕەچاوی هەستیاری و تایبەتمەندی ئاڵای سعوودیە بکات، ئەو کارە لە سۆشیال میدیا بە بایەخەوە باسی لێوەکراوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر