بە وێنە.. وێنەیەکی ڕۆنالدۆ و کچێکی عەرەب بڵاودەکرێتەوە

یاریگا

کچێکی کوێتی بە ناوی (فەوز ئەلفەهد) کە لە بواری نمایشکاری جل و بەرگ و فاشیۆن شۆ کار دەکات، لە ئیسپانیا چاوی بە کریستیانۆ ڕۆنالدۆ دەکەوێت و وێنەیەکی خۆی و ئەستێرە پورتوگالییەکەش لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان بڵاو دەکاتەوە.

فەوز کە وێنەی خۆی و رۆنالدۆی لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاوکردوەتەوە، سەبارەت بە دیداری ڕۆناڵدۆ بە هەوادارانی خۆی دەڵێت” دیدارم لەگەڵ ڕۆنالدۆ کورت بوو، ئەو زۆر گەورە و قەبە نییە وەک لە وێنەکان بە ماسوولکەکانیەوە دەردەکەوێت ئەو لاوازە وباڵای بەرزە و زۆر بەڕێزە لەگەڵ میوان و هەودارانی، هەروەها گوتیشی ڤیدیۆیەکی کورتی دیدارەکە هەبوو، بەڵام ئەو داوای کرد بڵاوی نەکەمەوە و تەنها ئەو وێنەیە بڵاوبکەمەوە، لە کۆتاییدا گوتی ڕۆنالدۆ زۆر جار لە ئینێستاگرام چاودێری هەواڵی هەندێک لە هاوڕێیانی دەکات و قسەشیان لەگەڵ دەکات”.

فەوز ئەلفەهد، بە ئەسڵ خەڵکی کوێتە و تەمەنی 28 ساڵە و چەندین ساڵە لە بواری جل و بەرگ و مۆدە کاردەکات و نزیکەی دوو ملیۆن فۆلۆی لە ئینیستاگرامی تایبەتی خۆی هەیە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر