یاریزانێکی به‌رازیلى پێشەنگی گوڵكارانى خولى كوردستان داگیر دەکات

یاریگا

دهوك: رۆژهات لوقمان:
تیاگۆ ئدوراردۆ ئه‌مه‌رال، یاریزانێکی به‌رازیلى یه‌ كه‌ ئەم وەرزە له خولى كوردستان له‌گه‌ڵ یانه‌ى زێره‌ڤانى یاری کرد و توانی نپێشەنگی گۆڵکارانی خولی کوردستان داگیر بکات.

تیاگۆ له‌ دیدارێكی تایبەت بە (یاریگا نێت) باسى خولى كوردستان و چەندین بابەتی تایبەت
بەخۆی کرد و گوتی ” زور دڵخوشم کە ئێستا له‌ كوردستانم و له‌گه‌ل یانه‌ى وه‌رزشى زێره‌ڤانى درێژه‌ به‌ كاروانى وەرزشی خۆم دەدەم، من پێشتر له‌ زۆر لە وڵاتان یاریم كردوه‌ به‌ڵام له‌ هیچ شوێنێک وه‌كو كوردستان ئه‌وه‌نده‌ به‌خته‌وه‌ر و ئاسوودە نه‌بوومه‌، من لەگەڵ هاتنم بۆ ئێرە خێزانەکەم و سێ کوڕەکەشم هێناوە، ئەوانیش لێرە زۆر دڵخۆشن و حەزیش ناکەن کوردستان جێ بهێڵین، لەبەر ئەوەی لێرە ڕێزی زۆر لە میوان دەگیرێت.

تیاگۆ کە بە تۆمار کردنی 8 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولی کوردستانی گرتوە، دەڵێت من ئێستا لە دهۆک دەژیم، خەڵکی ئەو شارەش زۆر ڕێزم دەگرن و ڕەوشتیان بەرزە، هەروەها لەگەڵ یانەکەش بێ کێشەم و کارگێڕی یانەکە هەموو کاتێک پشتگیرییان کردووم، بۆیە ئومێدەوارم ئەمساڵ زێرەڤانی ببێتە پاڵەوانی خولی کوردستان.

جێی باسە، تیاگۆ لە دایکبووی 1992 ی بەڕازیلە و پێشتریش لە یانەکانی تەرابلسی لوبنانی و بەریتا پۆترای ئیندەنوسی و صەلالەی عومانی و سالۆگای یۆنانی و ئاڤای بەڕازیلی یاری کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر