گواردیۆلا باسی زیرەکی یۆرگین کلۆپ دەکات

یاریگا

لە تازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا، پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری مانچێستەر سیتی ئینگلیزی باسی سەختی پرێمەرلیگ و زیرەکی یۆرگین کلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپولی کرد.

لەم بارەیەوە گواردیۆلا بە تۆڕی هەواڵی “ESPN” ی گوت” کە لەم هاوینەدا لە دوو گرێبەست زیاتر ئەنجام نادەن، لەبەر ئەوەی یانەکە ناتوانێت هەموو وەرزێک 300 ملیۆن پاوەن سەرف بکات، تا گرێبەستی تازە ئەنجام بدات، بۆیە بە پێی پێویستی یانەکە یاریزان دەهێنین، هەروەها گوتیشی ” من لەگەڵ هێنانی هێرشبەری دیکەم، لەبەر ئەوەی شەڕ کردن لەسەر چوار پاڵەوانێتی پێویستی بە چەندین هێرشبەری باش هەیە، تا ڕکابەری لە نێوانیان هەبێت، لە ئینگلتەڕا وەک ئیسپانیا و ئەڵمانیا نییە، لێرە زۆر ئەستەمە بۆ چەند ساڵێک لە لووتکە بمێنیتەوە و ببیتە پاڵەوان، لەبەر ئەوەی هەمیشە لەگەڵ 6 یانە بەلانی کەم رکابەری سەخت دەکەی، ئەوەی ئەمساڵ ڕوویدا زۆر سەیر بوو، کە سەیر دەکەی بە جیاوازییەکی بەم شێوەیە زۆر لە پێش یانەکانی دیکەی، تووشی شۆک دەبیت.

دەربارەی ڕاهێنەران گواردیۆلا ستایشی (یۆرگین کلۆپ)ی ڕاهێنەری لیڤەرپولی کرد و گوتی ” بەدەست کلۆپ زۆر مەینەتیم بینیوە، ئەو ئێستا زۆر بەرو پێش چووە و شێوازەکانی خۆی پەرە پێداوە و تیپەکەی زۆر خێراتر یاری دەکات، پێشتر لە ئەڵمانیا دژی یانەکەی یاریم کردوە، ئەوکاتیش بەرانبەر کلۆپ یاری کردن قورس بوو، بەڵام ئێستا لە لیڤەرپول تیپێکی نایابی دروست کردوە، جگە لە کلۆپ من ئەنتۆنیۆ کۆنتی و جۆزێ مۆرینیۆ لە ڕیزی ڕاهێنەرە بەتواناکانی پرێمەر لیگ هەژمار دەکەم.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر