پاریس سان جێرمان نرخی نێیماری بە ریاڵ مەدرید ڕاگەیاند

یاریگا

فلۆرۆنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید سوورە لەسەر ئەوەی (نێیمار جۆنیۆر)ی ئەستیرەی پاریس سان جێرمان بۆ رێزەکانی بگوازێتەوە و یانەی پاریس سان جێرمانیش نرخی یاریزانەکەی بە یانەی شاهانە ڕاگەیاندوە.

ڕۆژنامەی ABC ی ئیسپانی ئاماژەی کردوە کە باوکی نێیمار جۆنیۆر ڕاشکاوانە بە ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمانی گوتوە کە پێویستە نرخێک بۆ کوڕەکەی دیاری بکەن، لەبەر ئەوەی ئەو دەیەوێت لە وادەی گواستنەوەی هاوینە یانەکە جێبهێڵێت، بەگوێرەی ڕۆژنامەکەش خلێفی نایەوێت نێیمار لە یانەکە بڕوات، بەڵام ئەویش دەزانێت کە نێیمار نیازی ڕۆیشتنی هەیە، بۆیە لە ئەگەری ڕۆیشتنی یاریزانە بەڕازیلییەکە خلێفی نرخی 322 ملیۆن یۆرۆی بۆ فرۆشتنی ئەستێرەکەی دیاری کردوە، واتە 100 ملیۆن یۆرۆی لە نرخی پێشووی زیاد کردوە، لەم بارەیەوەش پێرێز سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بە گفتوگۆکردن لەگەل یانەکەی، یاریزانەکە بە بری 250 ملیۆن یۆرۆ بکڕێت.

لە درێژەی بابەتی ڕۆژنامەکە هاتوە کە ڕیاڵ مەدرید لە کڕینی ئەو یاریزانانەی هاوشێوەی نێیمار کە مەرجی شکاندنی گرێبەستیان نییە، زۆر بە باشی مامەڵە دەکات و پێشتریش گرێبەستی لۆکا مۆدڕیچ و گاریس بەیل لە تۆتنهام بە هەمان شێوە ئەنجام دراوە.

لەکۆتاییدا ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکەدا هاتوە کە بەهۆی پەیوەندی بەهێزی نێوان هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و پاریس سان جێرمان ئەگەری هەیە گفتوگۆکان چڕتر بکرێن و بری پارەی داواکراویش کەمتر بکرێتەوە، گەر خلێفی لەسەر دەستبەرداربوونی ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی بەناچاری ڕازی بێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر