بالۆتێلی حەز بە گەڕانەوە بۆ هەڵبژاردەکەی دەکات

 

یاریزانی یانەی نیسی فەڕەنسی، ماریۆ بالۆتێلی، هیوادارە کە بگەڕێتەوە ڕیزی پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا جارێکی دیکە

ئێستا ڕۆبێرتۆ مانسینی بە فەرمی بۆتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و جێی گامبێرۆ  ڤانتۆرای گرتۆتەوە، بۆیە مانسینی ڕۆڵی سەرەکی دەبێت لە بانگهێشت کردنی یاریزانان 

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، بالۆتێلی بە وێنەیەکی بە جلی ئیتاڵیەوە پەرۆشی خۆی بۆ گەڕانەوەی بۆ هەڵبژاردەکەی دەربڕی ، بەڵام دوا بڕیار لای مانسینیە

ئەم وەرزە بالۆتێلی نیس بەجێدەهێڵێت و ئەگەری زۆرە کە بچێتە یانەی ڕۆما

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا