مۆرینیۆ بەرگریکاری یانەیەکی گەورەی ئیتالیای دەوێت

یاریگا

بەمەبەستی تۆکمەکردنی هێڵی بەرگری یانەکەی، جۆزێ مۆرینیۆ ڕاهێنەری شەیانە سوورەکان داوای کردوە گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەکی هێڵی بەرگری یانەی ئای سی میلانی ئیتاڵی واژۆ بکرێت.

ڕۆژنامەی (توتو سپۆرت) بڵاویکردوەتەوە، کە مۆرینیۆ دەیەوێت بە گرێبەستێکی گرانبەها (لیۆناردۆ بۆنۆچی) بەرگریکاری میلان بۆ یانەکەی ڕازی بکات، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە مۆرینیۆ پێی وایە هاتنی بۆنۆچی باشترین ڕێگا چارەی دەبێت بۆ ئەوەی هێلی بەرگری یانەکەی بە باشترین شێوە ڕێکبخات و تۆکمەتری بکات، بۆ ئەمەش دەیەوێت ئەو فشارە گەورەیەی سەر بۆنۆچی کە کاپتنی یانەکەیەتی بۆ بەرژەوەندی شەیتانە سوورەکان بقۆزێتەوە و یاریزانەکە بۆ پرێمەرلیگ بگوازێتەوە.

ئاشکرایە کە مۆرینیۆ بە نیازە لەم وەرزەدا کۆمەڵێک گرێبەستی گەورە بۆ یانەی مانچێستەر یۆنایتد ئەنجام بدات، بەهیوای ئەوەی بتوانێت بۆ وەرزی داهاتوو ڕکابەری مانچێستەر سیتی بکات و بتوانێت لەسەر ئاستی ئەوروپاش ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بدەست بهێنێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر