زێدان و رۆناڵدۆ لەسەر خولەکەکانی یاریکردن بەرانبەر ڤیاڕیاڵ ڕێکەوتن

یاریگا

بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا، ژمارەی خولەکەکانی یاریکردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەرانبەر یانەی ڤیاڕیال لە میانی دوایین گەڕی لیگای ئیسپانیا دیاری کراوە.

بەرنامەی El Chiringuito TVی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا ڕایگەیاند کە زێدان لەگەڵ رۆنالدۆ ڕێکەوتوە بۆ ئەوەی بۆ 60 خولەک لە یاری ڤیاڕیاڵ یاری بکات، بۆ ئەوەی بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرانبەر لیڤەرپول بە باشترین شێوە ئامادەبێت، ئەو کارەش دوای پێکانی رۆنالدۆ لە یاری کلاسیکۆ هاتوە کاتێک لە خولەکی 15 دوای تۆمار کردنی گۆڵی یەکسانبوون تووشی پێکان هات، لەو ساتەشدا ڕۆنالدۆ مەشقەکانی بەشێوەیەکی ئاسایی لەگەڵ سەرجەم یاریزانان ئەنجام دەدات وسەرجەم یاریزانانی یانەکەش بارودۆخیان باشە و لە ئامادەباشیدان.

یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ لەسەر یاریگای کێیف لە ڕۆژی 26 ئەم مانگە لە نێوان ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و لیڤەرپولی ئینگلیزی ئەنجام دەدرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر