” چوونی نێیمار بۆ ریال مەدرید کارەساتە “

Lionel Messi

Lionel Messi

یاریگا
لیۆنێل میسی، یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجانتینا و یانەی بارسێلۆنا چاوپێکەوتنێکی دوور و درێژی لەگەڵ tycsportـی وڵاتەکەی ئەنجامداوە و یاریگانێت تەواوی چاوپێکەوتنەکەی وەرگێراوە سەر زمانی کوردی.

” برازیل هەڵبژادەیەکی بەهێزە و چەندین یاریزانی بە توانا لەو هەڵبژاردەیە یاری دەکەن. ئەوان لە هێلی بەرگری زۆر باشن دەرفەت بە هێرشبەران نادەن، هەروەها لە هێلی ناوەراستیش کۆتیبیۆیان هەیە و ئەو یاریزانە زۆر بە خێرایی تۆپ دەگەینێت بە هێرشبەرەکان، سامبا تۆزێک بێ شانس بوون کە نێیمار تووشی پێکان بوو، بەڵام نازانم ئەو پشوودانەی نێیمار بۆ ئەو باش دەبێت یان نە”

” لەلایەکی دیکەوە ئیسپانیاش خاوەن چەند یاریزانێکی باشە و ئەوان باشتر لە برازیل یاری دەکەن. هەروەها ئەڵمانیاش پالێوراوە بۆ بەدەست هێنانی نازناوی مۆندیال و لە بیریشمان نەچێتەوە فڕەنساش کۆمەڵە یاریزانێکی باشی هەیە”

” نێیمار ئەگەر پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات، ئەوا لێدانێکی سەخت دەبێت بۆ ئێمە و بارسێلۆنا، نیمۆ لەگەڵ بارسا نازناوی چامپیۆنزلیگ و لالیگای بەدەستهێناوە و ئەگەر بچێتە مەدرید، ئەوا مانایەکی زۆری دەبێت، ئە دەزانێت چی پەیامێکم بۆی هەیە لەگەڵ خودی ئەویش لەسەر ئەم بابەتە قسەم کردووە”

” سەبارەت بەوەی کە دەڵێن من دەمەوێت ببم بە باشترین یاریزانی مێژوو، من بە هیچ شێوەیەک بیرم لەم شتە نەکردۆتەوە، هەمیشە هەوڵم داوە کە لە ساڵی رابردوو باشتر و بتوانم زیاتر خزمەت بە یانەکەم و هەڵبژاردەکەم بکەم”

” سامپاولی راهێنەرێکی لێهاتوویە و هەمیشە هەوڵ دەدات بە باشترین شێوە یاریزانەکانی ئامادە بکات، خۆرخێ هەموو کاتێک ئەوەی پێویست بێت پێش یارییەکان بۆ ئێمە روونی دەکاتەوە، گوێم لێبووە لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا منی بە باشترین یاریزانی مێژوو ناوبردووە، ئەمە شتێکی ئاساییە و هەموو راهێنەرێک یاریزانێکی هەیە کە پێیوایە باشترینی مێژووە”

” سوارێز یاریزانێکی لێهاتووە، ئەو هەمیشە لە یارییەکاندا خۆی زۆر ماندوو دەکات، لویس تەنها کاری گۆڵکردن نیە، بەڵکو رادەکات، پاس دەدات و تیپی بەرامبەریش دەخاتە ژێر فشار، من و سوارێز پەیوەندییەکی باشمان هەیە و هەمیشە لە یەکتریەوە نزیکین”

” ئەو کاتەی کە ماڵئاواییم لە هەڵبژاردەی ئارجانتینا کرد، پێموابوو کە بە ئاسانی ئەم بابەتە یەکلا دەبێتەوە، بەڵام ئاگاداری ئەوە نەبووم کە پەیامێکی هەڵەم بۆ لاوانی وڵاتەکەم ناردووە، بە گشتی ئێمە کۆمەڵگایەکی سەیرمان هەیە، چونکە ئەو کاتەی تووشی دۆڕان دەبی داوات لێدەکەن کە ئیتر یاری بۆ هەڵبژاردەکەت نەکەیتەوە”

” دوای ئەوەی کە وازم لە یاریکردن هێنا بیرم لەوە نەکردۆتەو کە ببم بە راهێنەر، بەڵام کاتێک کە زیدانیش وازی لە یاریکردن هێنا ئەویش وای ووت، بەڵام ئێستا راهێنەری ریال مەدریدە”

” بۆچی لە بارسێلۆنا نەچووم؟ چونکە من لە باشترین یانەی جیهانم و بارسێلۆنا خۆشترین شارە لە جیهان و خێزانەکەم و منداڵەکانیشم زۆر دڵخۆشن لێرە. راستە هەندێکجار بیرم لە جێهێشتنی کردۆتەوە و حەزم کردووە لە خولێکی وەکو ئینگڵتەرا یاری بکەم، بەڵام ئەو کاتەی کە بیرم لە جێهێشتنی بارسێلۆنا کردۆتەوە تووشی شۆک بومە، بۆیە نامەوێت ئەو یانەیە جێبێڵم و بارسێلۆنا و ئارجانتینا بۆ من دوو خۆشەویستی جیاوازن”

” سەرکەوتنەکانی ریال مەدرید؟ ریال مەدرید تیپێکی زۆر تایبەتە، کاتێک کە خراب یاری دەکەن، بەڵام سەرکەوتن بەدەست دێنێت، هەر کاتێک یارییەکی خراب دەکات، بەڵام دیسان لە قۆناخەکان سەردەکەون. بە گشتی ریال مەدرید تیپێکی خاوەن کەسایەتیە لە ئەوروپا، من هیچ کاتێک رکابەریم لەگەڵ رۆناڵدۆ نەکردووە و تەنها هەوڵم ئەوەیە کە بتوانم لە رکابەرەکانم باشتر بم”

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر