ئەمشەو یاری کۆتایی یۆرۆپا لیگ بەڕێوە دەچێت

یاریگا

بڕیارە ئەمشەو لە شاری لیۆنی فەرنسی یاری کۆتایی پاڵەوانێتی یۆرۆپا لیگ لە نێوان هەردوو یانەی مارسیلیای فەرنسی و ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بەڕێوە بچێت.

کاتژمێر 9.45 ی ئەمشەو بەکاتی هەولێر لەسەر یاریگای ئۆلۆمبی لە لیۆن هەردوو یانەی مارسیلیا و ئالتلەتیکۆ مەدرید لە یارییەکی بەهێز بەیەک دەگەن، بۆ ئەوەی یەکیان براوەی یۆرۆپا لیگی ئەمساڵ بێت، بەگوێرەی هەواڵەکان پۆلیسی فەرنسی بەهۆی هەستیاری نێوان هاندەرانی لیۆن و ماڕسیلیا بە ژمارەی زۆر بڵاوەیان پێکراوە، هۆکارەشی ئەوەیە کە پێشبینی دەکرێت شەڕ و ئاژاوە نێوان هاندەرانی لیۆن و ماڕسیلیا هەڵبگیرسێت، ئەوە لەکاتێکدا کە یانەی لیۆن لایەنێکی ئەو یارییە نییە، تەنها ئەوەیە کە یارییەکە لە شارەکەی ئەوان ئەنجام دەدرێت.

دەربارەی یارییەکە بۆ یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید گرنگە کە دوایین چەند ساڵێکی بێ دەستکەوت بتوانێت جامێکی ئەوروپا بباتەوە، لە هەمان کاتدا ماڕسیلیا زۆر لە ئاتلەتیکۆ بۆ بردنەوە پەرۆشترە، لەبەر ئەوەی بە بردنەوە، بلیتی چامپیۆنزلیگ دەبڕێت و هەروەها دەبێتە یەکەمین یانەی فەرەنسی کە دوای 22 ساڵ بتوانێت جامێکی ئەوروپی بباتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر