زێدان گڵۆپی سەوزی بۆ کڕینی محەمەد سەلاح هەڵکرد

یاریگا

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵێکی ئیسپانی، زێنەدین زێدان، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی گڵۆپی سەوزی بۆ کڕینی (محەمەد سەلاح)ی ئەستێرەی لیڤەرپولی ئینگلیزی هەڵکردوە.

بەرنامەی ( “El chiringuito”) ی تەلەفزیۆنی ئیسپانی ئاماژەی کردوە کە زێدان ڕەزامەندی خۆی بە کارگێڕی یانەکەی داوە بۆ ئەوەی لە وادەی گواستنەوەی ئەم هاوینە بتوانن ئەستیرە میسرییەکە بۆ ڕیزەکانی مێرەنگی بگوازنەوە، ئەوەش لە کاتێکدا کە یانە ئینگلزییکە دەیەوێت بە زووترین کات گرێبەستێکی تازە بە موچەیەکی بەرز پێشکەش بە سەلاح و سادیۆ مانی بکات، لە هەمان کاتدا بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ڕیاڵ مەدرید بۆ ئەوەی پارەی پێویست بۆ گرێبەستی سەلاح دابین بکات، هەوڵ دەدات گاریس بەیل بە بری زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ کۆتایی ئەم وەرزە بفرۆشێت.

جێی باسە، بڕیارە ڕۆژی 26 ی ئەم مانگە هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپول لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ لە شاری کێیف لە ئۆکرانیا بەیەک بگەن، دوای ئەم یارییەش مەڕامەکانی ڕیال مەدرید بەرانبەر سەلاح بەتەواوی ڕوون دەبێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر